سەردێڕ:

پاش فشاری نەوەی نوێ سبەینێ کۆکردنەوەی خۆڵ لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

PM:08:27:04/02/2022

3020 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی تیمەکانی نەوەی نوێ بەشێک لە خۆڵ و خاشاکەکانی سلێمانییان پاککردەوە، حکومەت هاتە سەر هێڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و بڕیارە سبەینێ کۆمپانیاکانی پاککەرەوە دەستبەکاربکەنەوە.


بەدریە ئیبراهیم پەرلەمانتارى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆى ململانێکانى پارتی و یەکێتییەوە پارە بۆ کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکان خەرجناکرێت و شارەکە پیس بووە و بەمەش تەنیا هاوڵاتییان تیایدا زیانمەند دەبن.

بەدریە ئیبراهیم دەشڵێت، "شەرمەزارییە بۆ حکومەتێک نەتوانێت کێشەی خۆڵ و خاشاکى شارێک چارەسەر نەکات."

هاوکات، سەرپەرشتیاری یەکێک لە کۆمپانیاکانی پاککەرەوە بە‌ ئێن ئاڕ تی راگە‌یاند، لە‌مشە‌وە‌وە‌ بە‌شێک لە‌ تیمە‌كانیان دە‌ستیان بە‌ كاركردن كردووە‌تە‌وە‌ و لە‌ سبە‌ینێوە‌ سە‌رجە‌م كۆمپانیاكانی پاكکە‌رە‌وە‌ كارە‌كانیان دە‌ستپێدە‌كە‌نە‌وە‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵێنیان پێدراوە پارەکانیان بۆ خەرجبکرێت و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەى هەفتەیەکە بەهۆى بایکۆتکردنى کۆمپانیاکانى پاککەرەوە گەڕەک و شەقامەکانى سلێمانى خۆڵ و خاشاکێکى زۆرى تێدا کۆبووەتەوە.

گۆران لوقمان، ئیحسان سابر - سلێمانی

 













گەلەری