سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەرجەم قوتابخانەکان

PM:10:39:24/01/2026

69488 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردە داوادەکات، سبەی ناوەندەکانی خوێندن وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان.


ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشتگیری رۆژئاوای کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر مامۆستایەک لە پۆلەکەی خۆیدا بەتایبەتیش جەخت بکاتەوە لە خۆشەویستی نیشتیمان و مافی رەوای خەڵکی کوردستان لە ئازادی، هەروەها لەگەڵ ئاشتی و پێکەوە ژیانین بەڵام دژ بەهەر کردەوەیەکین کە ببێتە مایەی ستەم لەگەلەکەمان و هەرکات بگاتە هێرش لەسەر وجودمان وەک کورد هەموومان یەکین".












گەلەری