بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواو و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما هەریەکە لە پەروەردەکانی پێنجوێن و شارباژێڕ و چۆمان و دوکان بریاریاندا، سبەینێ چوارشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڵاویکردەوە، دوای راوێژ لەگەڵ قائیمقامی پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریاندا سبەینێ پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پشووەکە بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواو و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرمایە بۆ
ژێر سفر و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە.
بەهۆی
بەردەوامی شەپۆلی بارانبارین، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ سبەی چوارشەممە
كردە پشووی فەرمی ئەوەش لە پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و
خوێندکاراندا.
له‌تیف حسین،
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی
چوارشەممە له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خوێندنی سنووری شارباژێڕ پشووی فەرمیە، ئەوەش
بە پشتبەستن بەو راپۆرته که‌شناسییه‌ی به ده‌ستیان گه‌یشتووه‌و دوای راوێژ له‌گه‌ڵ
قائیمقامی قه‌زای شارباژێڕ بڕیارەكە دراوە.