سەردێڕ:

میدیای لیبیا: سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی کوژرا

PM:10:46:03/02/2026

1720 جار خوێندراوەتەوە

میدیاكانی لیبیا رایانگەیاند، سەیفولئیسلامی كوڕی موعەمەر قەزافیی سەرۆكی پێشووی لیبیا لە شەڕ و پێكدادانەكانی رۆژئاوای لیبیا كوژرا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، میدیاكانی لیبیا لە زاری كەسانی نزیكییەوە بڵاویانكردەوە، سەیفولئیسلام قەزافی لە ناوچەی حەممادە لە رۆژئاوای لیبیا كوژراوە، دوای ئەوەی شەڕ و پێكدادان روویداوە.

هاوكات عەبدوڵا عوسمان سەرۆكی تیمی سیاسی سەر بە قەزافی، پرسەی فەرمی راگەیاند و هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە.

چاوگی دیكەی میدیاییش لە لیبیا دەڵێن، سەیفولئیسلام لە شوێنی مانەوەی خۆی لە شاری زەنتان تەقەی لێكراوە لە بارودۆخێكی گوماناوی كوژراوە، تەنانەت باسی ئەوە دەكەن كامێرای چاودێریی شوێنەكەش كوژێندراوەتەوە.

سەیفولئیسلام یەكێك لە كوڕەكانی موعەمەر قەزافیی سەرۆكی پێشووی لیبیایە و لەم ساڵانەی دوایی و دوای كوژرانی باوكی، رۆڵی سیاسی دەگێڕێت و چەندین جاریش رایگەیاندووە، كە دەیەوێت بگەڕێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی لە وڵاتەكەی.













گەلەری