سەردێڕ:

دواین زانیاری سەبارەت بە مووچەی مانگی یەک

AM:09:29:02/02/2026

27796 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی مانگی یەکی رادەستی بەغدا نەکردووە.


مووچەخۆرانی هەرێم، مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی ماوەبەسەرچوو داهاتی نانەوتی ئەو دوو مانگەی بۆ بە بەغدا نەناردووە

ئەمە لە کاتێکدایە، لە بەغدا دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک کۆتاییهات و دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی خانەنشینان دەستیپێکردووە، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا١٢٠ ملیارەکەی داهاتی نانەوتیی مانگی یەکی رادەستی بەغدا نەکردووە تاوەکو مووچەی مانگی یەکی بۆ بنێردرێت.

هاوکات، بەرپرسێکی باڵای هەرێمیش بە ئین ئاڕ تی وت، تاکو لە بەغداوە واژۆ لەسەر خەرجکردنی موچەی هەرێم نەکرێت داهاتی نانەوتی رادەست ناکەن.













گەلەری