سەردێڕ:

هۆشداری لەبارەی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی تەم دەدرێت

PM:11:48:03/02/2026

1460 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم دەڵێت، بارانبارنی تاوەکو کاتەکانی سبەی بەیانی بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامدەبێت و ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتیش هۆشداری دەدات.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمشەو بارانبارینی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی باکوور و ناوەراستی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت، بەڵام لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، گەرمیان و ئیدارەی راپەرین رێژەی بارانبارینی زیاتر دەبێت و کەهەندێ جار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای نیوەشەوەوە، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم شێوازی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بەرەبەیان و تاوەکو بەیانی بەمشێوەیە بەردەوامدەبێت، لەگەڵ دروستبوونی توم لە ناوچە جیاجیاکان.

هاوکات ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات رایگەیاند، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و تەمیش زیاد دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو هۆیەوە خەڵک ئاگادار دەکەینەوە خۆیان بپارێزن و ئاگاداری هاتووچۆ بن.













گەلەری