PM:03:41:31/01/2026
22064 جار خوێندراوەتەوە
دوای بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی نزیكەی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم، لە هەولێر و دهۆك دابەشكردن دەستیپێكرد و بڕیارە سبەینێش نەوتە ١٠٠ لیترییەكە لە شاری سلێمانی دابەشبكرێت بەنرخی ٣١ هەزار دینار.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، سەلام عومەر، وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، "نەوتەکەی بەغدا گەیشتووەتە سلێمانی و سبەی یەک شەممە ١ـی شوبات نەوت لە سەنتەری شار دابەش دەکرێت".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "بۆ هەر خێزانێک ١٠٠ لیترە و بە نرخی ٣١ هەزار دینار
دابەشدەکرێت و سەرەتاش لە بنكەی یەک دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت".
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی
نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاندبوو، "بەشێك لە نەوتی سپی لە لایەن حكومەتی
فیدراڵ بۆمان هاتووە، بڕەكەی بۆ هەولێر و سۆران ١٨ ملیۆن لیترە، دەست بە
دابەشكردنی كراوە".