سەردێڕ:

چالاکوانێکی دیاری هەولێر بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

PM:11:35:03/02/2026

1872 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک لەمەوبەر مامۆستا بەهزاد موحسین، چالاکوانی دیاری شاری هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەشەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوەکە لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری شاری هەولێر بووە و بەهزاد موحسین، ئۆتۆمبێل لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی شایەتحاڵەکانیش، بەهزاد موحسین ئۆتۆمبێلەکەی پەنچەر بووە و هاتووەتە خوارەوە بۆ ئەوەی سندوقی ئۆتۆمبێلەکەی هەڵبداوەتە، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکی دیکە بەخێرایی هاتووەو لەو چالاکوانەی شاری هەولێر داوە.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهزاد موحسین بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە
.













گەلەری