سەردێڕ:

سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر راگیران

PM:10:38:29/01/2026

29220 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و تەمومژی چڕەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر راگیرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت،" بەهۆی زۆری تەمەوە سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە کاتژمێر ٩:٣٠ـی خولەکی ئەمشەوەوە راگیراوە".

هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا لەژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەرییدان، ئەم شەپۆلە بووەتە هۆی بارینی بەفر و دروستبوونی تەمومژی چڕ، کە لە هەندێک ناوچە ئاستی بینینی بۆ خوار ٢٠٠ مەتر کەم کردووەتەوە، ئەمەش راستەوخۆ مەترسیی لەسەر سەلامەتیی گەشتە ئاسمانییەکان دروست دەکات.



شیراز عەبدوڵا - هەولێر














گەلەری