سەردێڕ:

جێگری سەرۆكی نەوەی نوێ: ئەگەری هەڵوەشانەوەی حكومەت و پەرلەمانی هەرێم هەیە

PM:10:16:03/02/2026

1820 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئاراستەیەک هەیە کە دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق، ئەگەر هەیە دادگای فیدراڵی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی هەرێم هەڵبووەشێنێتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، رێبوار ئەورەحمان، جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویکردەوە، ئەوەی لە سوریا دەگوزەرێت زەنگی مەترسییە بۆ هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، لە قسەکانی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە سوریا، دیارە کە زۆر باوەڕی بەم دۆخەی ئێستای هەرێم و عیراق نییە و ئەوان لەگەڵ بەهێزکردنی حکومەتی ناوەندیدان، ئەم قسانەش لێکدانەوەی خراپی بۆ دەکرێت.

جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاراستەیەک هەیە کە دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق، ئەگەر هەیە دادگای فیدراڵی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە بە بیانووی پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێم.













گەلەری