PM:06:58:04/02/2026
548 جار خوێندراوەتەوە
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، لە هیچ بڕگەیەکی یاسایی کاری رۆژنامەوانیدا بڕیاری داخستنی کەناڵ نەدراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، "لەماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا هیچ کاتێک بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ میدیاکان نەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هیچ بڕگەیەکی یاسایی
کاری رۆژنامەوانیدا بڕیاری داخستنی کەناڵ نەدراوە و پارێزگاری هەولێر مافی نییە
بڕیاری داخستنی کەناڵ بدات.
بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ باسی لەوەشکردووە، دەسەڵات بەچاوی دوژمنکارانەوە
مامەڵەی لەگەڵ رۆژنامەنووسان کردووە.