تادێت ململانێکان لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە زیاتر دەبێت و لەبارەی پۆستەکەوە سەرۆکی رەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی راگەیاند.
موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە تویتەر پەیامێکی ئاڕاستەی پەرلەمانتارەکانی کردووە و دەڵێت، "ئەگەر کاندیدەکەی پارتی هاوپەیمانمان یان هەر کاندیدێک مەرجەکانی بوون بە سەرۆک کۆماری تیادا نەبێت، داوا دەکەم نوێنەرانی چاکسازی دەنگی پێ نەدەن."
سەرۆکی رەوتی سەدر
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە لە بانگخوازانی چاکسازین نەک پلە
و پۆست."
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە سێ رۆژی داهاتوودا
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت، ئەگەر ٢٢٠
پەرلەمانتار بەشداری دانیشتنەکە بکات.
لای خۆشییەوە، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند،
حزبەکەی پێداگری دەکات لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکاندا،
بەتایبەتی تر چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان.
هەر ئەمڕۆ، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە پەیامێکدا داوا لە هێزە
سیاسییەکانی کورد و سوننە دەکات، "دووبەرەکی و جیاوازی فڕێبدەن و هەستی هاوبەشەکانتان
بریندار نەکەن" و دەڵێت، "نابێت بۆ پێکهێنانی گەورەترین بەرە تەنها خۆیان
بژاردە بکەن، چونکە ئەمە باجدانەکەی قورس دەبێت."