PM:01:08:04/02/2026
1304 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک دەستیبەسەردا گیرا. هاوکات وەزارەتی رۆشنبیریش رایگەیاند، "ئاگامان لە بڕیاری داخستنی نوسینگەی ئێن ئار تی نیە".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر باسی لەوەکرد، هێزێکی پارتی هەڵیکوتایەسەر نوسینگەی کەناڵەکە و سەرجەم کارمەندەکانیان کردووەتە دەرەوە و دەستیان بەسەر نوسینگەکەدا گرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکەی پارتی لەبەردەم نوسینگەکە جێگیر کراوە و
رێگریش دەکەن لە هێنانە دەرەوەی کەلوپەلە رۆژنامەوانیەکان لە نوسینگەکە.
لەوبارەیەوە سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان رەتیکردەوە قسە لەسەر داخستنی
نوسینگەی ئێن ئار تی بکات و وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمیش دەڵێت، ئاگایان لە بڕیاری
داخستنی نوسینگەی ئێن ئار تی لەهەولێر نیە.
هاوکات دوای کاتژمێرێک لەو رووداوە هێزێکی تری پارتی نووسینگەی ئێن
ئاڕ تی لە دهۆکیش داخست.