هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، حزبەکەی پێداگری دەکات لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکاندا، بەتایبەتی تر چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، هاوکات، نوری مالیکی دەڵێت، "چوارچێوەی هەماهەنگی پێداگری دەکات لەسەر سازان لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییە نیشتیمانییەکان."
ئەمڕۆ هەینی، چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نوسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشوازیانکردووە لە شاندێکی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی حزبەکە.
بەگوێرەی
راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی کۆتا بەرەو پێشچوونە سیاسی و ئەمنییەکان
گفتوگۆیان کردووە، سەرەڕای گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە.
لەلایەن خۆیەوە،
نوری مالیکی رایگەیاندووە، "چوارچێوەی هەماهەنگی پێداگری دەکات لەسەر سازان لەگەڵ
هەموو هێزە سیاسییە نیشتیمانییەکان بە ئامانجی خێراترکردنی پێکهێنانی حکومەت بەگوێرەی
دەستور و یاسا."
باسی لەوەشکردووە،
ئەو پڕۆژەیەی خستوویانەتە بەردەم هێزە سیاسییەکان روونە و پێیەوە پابەندن بەتایبەتی
لەبارەی سازان لەسەر دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران، دەشڵێت، ئەوان پشت بەبەرکەوتەی
هەڵبژاردن دەبەستن تا هەرکەس نوێنەرایەتی خۆی لەحکومەتدا بکات.
هەر لە
کۆبوونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی وتوویەتی، "یەکێتی پێداگری دەکات
لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکاندا، بەتایبەتی تر
چوارچێوەی هەماهەنگی."
پارتی و یەکێتی؛
هەمیشە یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و یەکدەنگی لایەنە کوردییەکان لەسەر زارییانە، بەڵام
خۆیان پێوەی پابەند نابن و لە ئێستادا تاک لایەنە چوونەتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا
بۆ بەدەستهێنانی پۆست و ئیمتیازات گفتوگۆ دەکەن.
هاوکات، هادی
عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەکردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی پێداگری
دەکات لە کرانەوەی بە رووی هێزە سیاسییەکان و بەهێزکردنی زمانی گفتوگۆ بە ئامانجی
گەیشتن بە چارەسەرێک و کۆتایی پێهێنانی قەیرانەکان.
