سەردێڕ:

راگەیەندراوێک لە کەناڵی زوومەوە لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی

PM:10:23:04/02/2026

672 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک کەناڵی ئاسمانی زووم راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، نیگەرانن لە داخستنی نوسینگەی کەناڵەکە و پێویستە مامەڵەکردن لەگەڵ میدیا و ئازادی رۆژنامەگەری تەنها لە چوارچێوەی یاسای رۆژنامەنووسی بێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، کەناڵی ئاسمانی زووم وتی، بەگوێرەی راپۆرتەکانی ناوەندە داکۆکیکارەکان وەک (سەنتەری میترۆ)، لە ١٥ ساڵی رابردوودا لە جیاتی پەنابردن بۆ رێکارە یاساییەکان، هێزە ئەمنییەکان کراونەتە ئامرازی سەرکوت و بە زەبری چەک و هەڵکوتانە سەر نووسینگەکان، کاری میدیاییان پەکخستووە.
وتیشی، یاسای رۆژنامەگەریی کوردستان (ژمارە ٣٥ـی ساڵی ٢٠٠٧) بێت، بەتایبەت بڕگەی پێنجەمی مادەی دووەم، کە بە روونی و بەبێ هیچ تەمومژێک، داخستنی دەزگای میدیایی و دەستبەسەرداگرتنی قەدەغە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوایین قوربانیی ئەم جۆرە رەفتارە نایاساییانەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانن، کاتێک لە ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥، هێزێکی چەکداری سەر بە یەکێتیی  لە شاری سلێمانی، بەبێ هیچ بڕیارێکی دادگا، هەڵیانکوتایە سەر هەردوو نوسینگەی کەناڵەکەیان و دایانخستن.












گەلەری