PM:04:53:04/02/2022
17236 جار خوێندراوەتەوە
کۆمەڵگای دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی دوو ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە و پشکنینی پێشوەختەی کۆرۆنایان پێنەبێت دەبێت لە دەروازەکەیاندا پشکنینی کۆرۆنا بکەن.
کامی کەمال وتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل ئاگادارییەکی لەبارەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڵاوکردووەتەوە.
لە ئاگادارییەکەدا دەڵێت، ئەو کەسانەی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە
و پشکنینی پێشوەختەی ٤٨ کاتژمێری کۆرۆنایان پێبێت تێستی کۆرۆنایان لە دەروازەکەیاندا
پێناکرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە ئەگەرێکدا کەسەکە ئەم دوو رێکارەی نەگرتبووەبەر، دەبێت لەلایەن کۆمپانیای
بەرپرسیارەوە تێستی کۆرۆنا بکات بە ٢٥ هەزار دینار.