سەردێڕ:

رەیانی پێنج ساڵ دەتوانێت ماوەی چەند لە چاڵەکەدا بژی؟

PM:03:50:04/02/2022

45948 جار خوێندراوەتەوە

لە لێدوانێکدا دکتۆر تەلال نەسولی پسپۆڕی بەرگری و هەستیاری رەبۆ لە زانکۆی جۆرج تاون بە ماڵپەڕی ئەلعەرەبییەی راگەیاندووە، رەیان دەتوانێت ماوەی پێنج بۆ شەش ڕۆژ بەرگە بگرێت.


دکتۆر تەلال نەسولی ئاماژەی بەوەشداوە، زۆر گرنگە خوارد و ئاوی پێویست بۆ رەیان دابین بکرێت، هۆشیاریشیداوە، گرنگترین خاڵ گەیاندنی روناکی و ئۆکسجینە بۆ رەیان.

دکتۆر تەلال نەسولی باسی لەوەشکردووە، منداڵان بەرگرییەکی ناوەکی بەهێزیان هەیە بۆ بەرگەگرتنی دۆخی قورس وەک دۆخی رەیان.

هاوکات، عەبدولهادی تەمرانی بەرپرسی بەشی کاروباری گشتی پارێزگای شاشۆن رایگەیاند، لە گەیشتن بە رزگارکردنی رەیان نزیکن و هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ پاراستنی سەلامەتی رەیان لە کاتی دەرهێنانی لە چاڵەکە.

رۆژی چوارشەمە ئاژانسە هەواڵییەکانی مەغریب بڵاویانکردەوە، رەیانی تەمەن پێنج ساڵ کەوتووەتە ناو بیرێکەوە و هەوڵەکانی دەرهێنانی لە بیرەکەدا بووە جێگەی باس و خواس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.














گەلەری