سەردێڕ:

کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە؛ لە لیبیا بە هەڵە لە راگەیاندراوێکدا لەبری ئۆمیکرۆن نووسراوە ماکرۆن

PM:03:32:04/02/2022

3632 جار خوێندراوەتەوە

وێنەی دەقی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی لیبیا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە، پاش ئەوەی لە راگەیاندراوێکی وەزارەکە لەجێگەی "گۆڕاوی ئۆمیکرۆن" نووسراوە ماکرۆن.


وەک لە نووسراوەکەدا دەر دەکەوێت، ئاڕاستەی یەک لە خوێندنگەکان کراوە، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە لەناو خوێندکاراندا؛ بڕیار دراوە بە داخستنی خوێندگەکە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ.

راگەیەندراوەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شاری جفرەی لیبیاوە دەرکراوە و واژوی فەرمی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکەی لەسەرە و رۆژی ٢ی ئەم مانگە دەرچووە.

بابەتەکە دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە لە سۆشیاڵ میدیادا و خەڵک بە تەنزەوە لێی دەڕوانن و وەک گاڵتەیەک باسی لێوە دەکەن.














گەلەری