سەردێڕ:

پشتیوان سادق: سەرەڕای پێدانی نۆ وەزارەت و پۆستی سەرۆککۆمار؛ یەکێتی نەهاتەپێشەوە

PM:08:51:03/02/2026

1164 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم لە نێوان یەکێتی و پارتی قۆناغی باشیان بڕیبوو، پارتی ئاسانکاری زۆری کردبوو، بەڵام بەبێ هیچ بیانووێک یەکێتی نەهاتنە پێشەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، "ساڵێک زیاترە هەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامدراوە، وەکو پارتی لەگەڵ هەموو حزبەکان داوامان کرد، کە بێن حکومەتێکی بنکەفراوان لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا دروست بکەین".

دەشڵێت، لەگەڵ یەکێتی دەستمانپێکرد ئەوان داوایان کرد کە ستراتیژیەتێک بۆ حکومەت دابندرێت، پێنج مانگ سەرقاڵی ئەو ستراتیژیەتە بوون تا داڕێژرا، دواتر بڕیار‌درا پۆستەکان دابەش بكرێن لە ٢٠ وەزیر، بڕیاردرا نۆ وەزیر بەر یەکێتی بکەوێ وهیچ لایەنێکی تر وەزیری پێ نەدرێت."

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەسەر داوای یەکێتی، پارتی رازی بوو حکومەت تەنها لەگەڵ یەکێتی پێکبهێنێت، لە سەرەتای دانووستانەکانەوە پارتی داوای پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوانی لە هەموو لایەنەکان کرد، لەو چوارچێوەیەشدا لەسەر داوای یەکێتی، ستراتیژییەکمان داڕشت کە دەبێتە بنەمایەکی گرنگ بۆ حکومڕانییەکی تەندروست لە رووی کارگێڕی، سیاسی و دارایی، پێنج مانگ کار لەسەر داڕشتنی ستراتیژییەکە کرا، دواتر زیاتر لە ئیستحقاقی هەڵبژاردن، بە یەکێتی درا.













گەلەری