ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٩٢ دۆلار و ٥٠ سەنتی تێپەڕاند، بەم پێیەش بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ دۆلارێکی دیکە بەرزبووەتەوە و بەراورد بە دوێنێ سێ دۆلار و ٣٠ سەنت زیاتر بەرزبووەتەوە.
دوێنێ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئاستی
بەرهەمهێنانی نەوت لە چەند مانگی داهاتوودا بەرزدەکاتەوە و پلانی هەیە لە مانگی
ئازاردا بیگەیەنێت بە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار
بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."
لەگەڵ زیادبوونی گرژیەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا نرخی
نەوت لەم هەفتەیەدا، بەراورد بە حەوت ساڵی رابردوو، بەرزترین ئاستی خۆی تۆمارکرد.
پێشتر، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، لە پلانیاندایە
سزا بەسەر روسیادا بسەپێنن لە ئەگەری نەوەستاندنی جموجوڵەکانیان بۆ سەر ئۆکرانیا،
کە ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە.
هاوکات، سەرکردەکانی رۆژئاوا ئامادەکاری سەربازی چریان
کردووەتەوە و پلانیان بۆ پاراستنی ئەوروپا لە قەیرانی وزە هەیە.