PM:05:46:04/02/2026
436 جار خوێندراوەتەوە
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک سروە عەبدولواحید دەڵێت، "پارتی بەردەوامە لەسەر رێبازە سەرکوتکەرەکەی بەرامبەر ئازادیی راگەیاندن و ئەو حزبە بەشێوەیەکی توند هەر بیروڕایەکی ئازاد یان دەنگێکی رەخنەگر رەتدەکاتەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک باسی لەوەکرد، "هێزێکی ئەمنیی سەر بە پارتی، بە فەرمانی راستەوخۆی بارزانی، هەڵیانکوتایە سەر ئۆفیسی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر؛ لەوێ دەستیان بەسەر کەلوپەلەکاندا گرت و ئۆفیسەکەیان بە زەبری هێز داخستووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەناڵی ئێن ئاڕ تی کارە پیشەییەکانی خۆی لە گواستنەوەی راستی
و رووماڵکردنی رووداوەکاندا ئەنجامدەدات، بەڵام پارتی بەردەوامە لەسەر رێبازە
سەرکوتکەرەکەی بەرامبەر ئازادیی راگەیاندن و ئەو حزبە دان بە هیچ میدیایەکدا نانێت
تەنها ئەو میدیایانە نەبێت کە لایەنگر و دەهۆڵکوت بۆ دەسەڵاتن، و بە شێوەیەکی توند
هەر بیروڕایەکی ئازاد یان دەنگێکی رەخنەگر رەتدەکاتەوە.