سەردێڕ:

وێنە.. گەنجێک لە قوشتەپە کوژرا

AM:11:42:04/02/2022

19800 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، گەنجێک بە ناوی ئەحمەد لەناو ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە و ناسنامەی بکەرانی رووداوەکە دۆزراونەتەوە.


پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دوێنی کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەو بەڕێوەبەرایەتی ئاگادارکرانەوە بە کوژرانی کەسێک لە گوندی قوجە بلباس لە سنوری ناحیەی قوشتەپە و لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا هاوڵاتیەک بەناوی (احمد لەتیف سلێمان) بە گوللـە کوژراوە لە ناو ماڵی خۆیدا."

ئەوەش هاتووە، "تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی هەولێر کرا، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست هێزەکانی پۆلیس کەوتووە ناوبراو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە و شوناسنامەی بکەرانی تاوانەکەشیان دۆزیەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە."

لەو بارەیەشەوە رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کە بەپێی ئەو زانیارییانەی لە هاوڵاتیانی گوندەکەوە دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، "ئەو کوڕە هەفتەی رابردوو چووەتە داخوازی کچێک و پاش پرسیارکردن پێیان وتراوە کە رەنگە گونجاو نەبێت، ئەوانیش لە داخوازییەکە کشاونەتەوە و بەهۆیەوە برایەکی کچەکە چووەتە ناو ماڵی ئەو کوڕە و لەبەر چاوی دایک و باوکیدا گوللـەیەکی بە سەرییەوە ناوە، دواتریش کە کەوتووەتە سەر زەوی، دوو گەللـەی دیکەی پێوە ناوە."

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان بۆ ئێن ئاڕ تی، ئەو کەسە کە برای کچەکە بووە جلوبەرگی ئەمنی لەبەردا بووە و دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە و ئۆتۆمبێلێکی قەبارە بچووکیان پێبووە.

No description available.













گەلەری