سەردێڕ:

سبەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە؛ مالیکی دەکشێتەوە؟

PM:06:46:03/02/2026

932 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، سبەینێ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و باس لەوەشدەکرێت کە ئەگەری گۆڕانکاری لە کاندیدی سەرۆک وەزیران لەئارادایە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئێن ئاڕ تی وت، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان سبەینێ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات و پێدەچێت لە کۆبوونەوەکەدا نوری مالیکی بڕیاری کشانەوە دەدات و حەمید شەتری ببێتە کاندید.

بەپێی زانیارییەکانیش لە کۆبوونەوەی شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ پارتی و یەکێتی، چوارچێوەی هەماهەنگی بەهۆی کێشەی کاندیدی سەرۆک وەزیران پێیان باشبووە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دوابخرێت و وا چاوەڕواندەکرێت دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەفتەی داهاتووش نەکرێت و زیاتر دوابخرێت.

هەموو ئەمانە لە ئەگەری بەردەوامبوونی کێشەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانە لەناو شیعەکان و لە ئەگەری چارەسەربوونی ئەو کێشەیە هاوکێشەکان دەگۆڕێن.













گەلەری