سەردێڕ:

عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزدەکاتەوە

AM:10:05:04/02/2022

3152 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە چەند مانگی داهاتوودا بەرزدەکاتەوە و پلانی هەیە لە مانگی ئازاردا بیگەیەنێت بە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.


کەریم حەتاب بریکاری وەزارەتی نەوت رایگەیاند، وەزارەتی نەوت سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە زیادکردنی دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢١ دوای ئەوە رێژەی سەرجەمی داهاتەکان بە داهاتەکانی نەوتەوە ٧٥ ملیار و ٦٥٠ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.

باسی لەوەشکردووە، زیادبوونی داهاتەکان لە کاتێکدابووە کە وڵاتەکە لە سەروبەندی چەندین تەحەدای ئابووری و تەندروستی پەتای کۆرۆنادا بووە، وتیشی، "گرنگە وڵاتانی ئەندامیئۆپیک پڵەس پابەندی بەرهەمهێنەرانی نەوت بن و بازاڕەکانی نەوت جێگیر بکەن."

هاوکات باسی لەوەش کرد ئەو هیوایەیان هەیە کە " هاوسەنگی پێویست لەنێوان دابینکردن و خواست بەردەوامی هەبێت لەماوەی داهاتوودا، دوای ئەو زیادبوونەی کە لە لایەن (OPEC+) و بڕی٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا مانگی ئازاری داهاتوو و بەرزبوونەوەی پشکی عێراق بۆ چوار ملیار و ٣٧٠ ملیۆن بەرمیل لە مانگێکدا بەرهەم بهێنێت، وتیشی، "ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدەستهێنانی داهاتی دارایی زیاتر."

جەتیشیکردەوە، سەقامگیری لەبازاڕەکانی جیهان گرنگی زۆری هەیە و عێراق پابەندبوونە بە رێککەوتننامەی ئۆپێک شانبەشانی وڵاتانی بەرهەمهێنی دیکە بۆ سەقامگیری زیاتر لەبازاڕەکانی نەوتی جیهانیدا.













گەلەری