سەردێڕ:

ئەو کەسانەی هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو دەستگیر کران

PM:09:43:03/02/2026

1124 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی بەچەکەوە هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، دەستگیرکران.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی گەڕەکی راپەڕینی سلێمانییان دەستگیرکردووە، کە بڕێک پارە لە نووسینگەکە دزرابوو هاوکات دەستیش بەسەر چەکی تۆمەتبارەکاندا گیراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان دوو کەسن و لە ئێستادا بە ماددەی (٤٤٣) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوان و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.

ئاسایش باسی لەوەشکرد، دەستیان بەسەر پارە دزراوەکەدا گرتووە و لە تۆمەتبارانیان سەندووەتەوە.

شەوی رابردوو لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، دوو كەس بە چەكەوە هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەیەكی ئالوگۆڕی دراو.













گەلەری