سەردێڕ:

خواردنەوەی چای سەوز لەم کاتانەدا زیانی هەیە نەک سوود

AM:09:17:04/02/2022

10700 جار خوێندراوەتەوە

چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان و دژی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی جەستەیە، وەكو شێرپەنجە و شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ، بەڵام خواردنەوەی لە كاتی هەڵەدا وادەكات زیانەكانی زۆرتر بێت لە سوودەكانی.


ماڵپەڕی"تایمس ئۆف ئیندیا" ئەو كاتانەی بڵاوكردوەتەوە كە نابێت چای سەوزی تێدا بخۆیتەوە.

١.خواردنەوەی چای سەوز پاش ژەمە سەرەكییەكان، چونكە رێگری دەكات لەوەی جەستەت پرۆتینی پێویست بەدەست بهێنێت.

٢.خواردنەوەی چای سەوز زۆر بە گەرمی.

٣خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ، وادەكات ترشەڵۆكی گەدە زیاد بكات و زیان بە كرداری هەرس دەگەیەنێت.

٤تێكەڵكردنی هەنگوین لەگەڵ چای سەوز ئەو كاتەی چایەكە زۆر گەرمە، پێویستە كەمێك بوەستیت تا كەمێك سارد دەبێتەوە.

٥خواردنی دەرمان و حەب لەگەڵ چایەكە.

٦تێبینی: نابێت گەڵای چای سەوز بۆ ماوەیەكی زۆر لەناو كوپە ئاوەكە بمێنێتەوە، هەروەها دو كیسەی چا بەیەكەوە مەكەرە ناو كوپێكەوە، چونكە زیانی هەیە.














گەلەری