سەردێڕ:

لەم ناوچانە بومەلەرزە روویدا

PM:09:47:11/01/2022

166448 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی شەوی رابردوو چەند بومەلەرزەیەک بەشێک لە شارەکانی هەرێمی گرتەوە، ئەمشەویش چەند بومەلەرزەیەکی دیکە روویاندا.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی دهۆک رایگەیاند، ئەمشەو بومەلەرزەیەک لە سنوری پارێزگای دهۆک روویداوە و بەشێک لە دانیشتوان هەستییان پێکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، گوڕی بومەلەرزەکە ٢ پلەی رێختەر بووە و چەقی بومەلەرزەکە قەزای تلکێف بووە.

بەگوێرەی پێگەکانی تایبەت بە روودانی بومەلەرزە، هەر ئەمشەو لە ناوچەی گەرمیانیش بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣ پلە بە پێوەری رێختەر و بە قوڵی ١١ کیلۆمەتر روویداوە، کە چەقی بومەلەرزەکە لە گوندی قەڵا تۆبزان نزیک لە ناحیەی باوەنور بووە.

بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە ھەستیان پێبکرێت.

لای خۆشییەوە، ئەژی چەتۆ وتەبێژی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم دەڵێت، "لە هیچ وڵاتێکدا ناتوانرێت پێشبینی بکرێت بۆ روودانی بومەلەرزە."

شەوی رابردووش، بومەلەرزەیەک قەزای چەمچەماڵ و شاری سلێمانی و دەوروبەری هەژاند و لە بەشێکی ناوچەکانی دیکەش هەستی پێکرا.













گەلەری