سەردێڕ:

بومەلەرزە پارێزگایەکی عێراقی هەژاند

PM:10:55:11/01/2026

252 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە هێزی ٤،٧ پلەی رێختەر لە سنووری پارێزگای بەسرە، ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێرانی هەژاند.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کاتژمێر هەشتی ئێوارە، بوومەلەرزەیەک بە هێزی ٤،٧ پلەی رێختەر، لە سنووری پارێزگای بەسرە تۆمار کراوە و دانیشتووانی پارێزگاکە و ناوچەکانی دەوروبەری، هەستیان بە هێزی بوومەلەرزەکە کردووە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بوومەلەرزەکە لە قووڵی ١٠ کیلۆمەتری زەوی و بە دووری ٦٠ کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری بەسرە و ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق - ئێران تۆمار کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.













گەلەری