باس و خواست لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێم بەردەوامی هەیە و لەوبایەوە، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا ده‌ڵێت، "ناردنى ٢٠٠ ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت."
فارس عیسا نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا به میدیای پارتی راگەیاندووە، "ناردنى ٢٠٠ ملیار دیناره‌که به‌پێى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى ٢٠٢١ به هه‌مان شێوەی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى بودجەی ساڵى ٢٠٢٢."
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "ناردنەکەش له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێککه‌وتنەیە کە ئێستا له نێوان
به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه."
باسی
لەوەشکردووە، ئەگەر لە ساڵی ٢٠٢٢دا پرۆژەیاسایی بودجە پەسەند نەکرێت، یاسای بودجەی
ساڵی ٢٠٢١ پەیڕەو دەکرێت و بەغدا بەردەوام دەبێت لە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە و تا
ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ک نییه له‌و رووه‌وه."
فارس عیسا لە
درێژەی قسەکانیدا جەختیکردەوە و وتی، "به دڵنیاییەوە بۆ ئه‌م مانگه‌ش حکومه‌تى
عێراق ٢٠٠ ملیار دیناره‌که بۆ هەرێم دەنێرێت."
ئەوەش لەکاتێکدایە،
داھاتی نەوتی فرۆشراو بە بۆری زیاتر لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی داھاتی
ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار
دینارە، بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی موچە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە.