AM:08:42:11/01/2026
740 جار خوێندراوەتەوە
مەزڵوم عەبدی دەڵێت، لە ڕێگەی نێوەندگیری نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی هێرش و پێشێلکارییەکانی سەر گەلەکەیان لە حەلەب، گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ راگرتنی هێرشەکان لە شاری حەلەب و کشانەوەی هێزەکانیان، گەرەنتی چوونەدەرەوەی شەهید و بریندارەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، لە رێگەی نێوەندگیری نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی هێرش و پێشێلکارییەکانی سەر گەلەکەیان لە حەلەب، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک کە دەبێتە هۆی ئاگربەست و دەستەبەرکردنی رێڕەوێکی ئارام بۆ گواستنەوەی تەرمی شەهیدەکان، بریندارەکان، مەدەنییە گیرخواردووەکان و هێزەکانیان، لە حەلەبەوە بەرەو ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.
وتیشی،
داوا لە نێوەندگیرییە نێودەولەتیەکان دەکەن پابەندی بەڵێنەکانیان بن بۆ وەستاندنی
پێشێلکارییەکان و کاربکەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بە سەلامەتی بۆ سەر ماڵەکانی خۆیان.
ماوەی
شەش رۆژە گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق هێرشی فراوان دەکەنە سەر
گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن و بەهۆیەوە
هاوڵاتیانی ئەو دوو گەرەکە کوردیە ئاوارەبوون و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەبیش
بە سەختی بەرگریان.