سەردێڕ:

ئەمینداری پەرلەمانی عێراق: ناوی كاندیدەكان بۆ سەرۆك كۆمار لە قۆناغی وردبینیدایە

PM:05:59:11/01/2026

388 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ٨١ کاندید داوایان بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کردووە و دەشڵێت، پڕۆسەی وردبینی لە سی ڤی كاندیدەكان بەردەوامە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، سەفا جەرجیری، ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی وتووە، "ژمارەی داواکاران بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمار گەیشتووەتە ٨١ کاندید، پرۆسەی پێداچوونەوە بە ناو و سی ڤی کاندیدەکان هێشتا بەردەوامە".

ئەمینداری گشتیی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم رێکارانە هێشتا بەردەوامن، هێشتا ژمارەی کۆتایی کاندیدەکان دیاری نەکراوە".

بەپێی یاسا دوای یەكەم دانیشتنی سەرۆكایەتی نوێی پەرلەمان، ٣٠ رۆژ دەرفەت هەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی كۆمار.

لە رۆژی ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا و یەكەم دانیشتنیش بەڕێوەچوو، لەو رۆژەوە ئیتر تا ٣٠ رۆژ پێویستە سەرۆكی نوێی كۆمار هەڵبژێردرێت.













گەلەری