سەردێڕ:

پارێزگایەکی عێراق دوو رۆژ پشووی راگەیاند

PM:05:52:11/01/2022

19008 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگای سەڵاحەدین بەهۆی بارانبارینەوە دوو رۆژ پشووی راگەیاند.


لە راگەیەنراوێکدا پارێزگای سەڵاحەدین دەڵێت، بڕیاریانداوە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە پشووبێت لە تەواوی دام و دەزگاکان و قوتابخانەکاندا، جگە لە فەرمانگە تەندروستی و خزمەتگوزارییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووەکە بەهۆی زۆری و بەردەوامی بارانبارینەوە بووە لە کاتژمێرەکانی رابردوودا.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی بارانبارینەکە هاتوچۆی قورسکردبوو پشوویان راگەیاندووە.













گەلەری