سەردێڕ:

لەدوای خۆپیشاندانەکان سەرۆکوەزیرانێکی نوێ بۆ کازاخستان دیاریکرا

PM:12:12:11/01/2022

3152 جار خوێندراوەتەوە

سەرکۆماری کازاخستان، لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەیدا، عەلی خان سمایلۆڤ-ی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندیدکرد.


لەدوای هەفتەیەک لەخۆپیشاندانەکانی کازاخستان و دەستلەکارکێشانەوەی ئەسکار مامین سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا.

ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ سەرکۆماری کازاخستان، عەلی خان سمایلۆڤ-ی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندیدکرد.

سمایلۆڤ لەلایەن سەرجەم پارتە سیاسییەکانەوە لەناو پەرلەمانی ئەو وڵاتە پشتگیری کرا و بووە سەرۆکی ١٢مین کابینەی حکوومەت لە کازاخستان.

بەمجۆرە سمایلۆڤ کە پێشتر جێگری سەرۆکوەزیرانی کازاخستان بوو، دوای ئەوەی کابینەی حکومەتەکەی سەرۆکوزیرانی پێشوو، ئەسکار مامین لەژێر فشاری خۆپیشاندانەکانی کازاخستان، دەستی لە کار کێشایەوە بەشێوەیەکی کاتی سەرۆکایەتیکردنی حکوومەتی ئەو وڵاتەی گرتە ئەستۆ.













گەلەری