پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سێ موشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە ناحیەی زێلکان کرا و تاوەکو ئێستا زیانەکانی دیار نین.
تائیف گۆران پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، موشەکەکان لە شوێنێکی نزیکەوە ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکە کراون، کە کەمتر لە ١٥ کیلۆمەتر لە نێوان شوێنی ئاڕاستەکردنەکە و بنکە سەربازییەکەدا هەیە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سێ موشەک ئاڕاستەی
بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە ناحیەی زێلکان کرا و تاوەکو ئێستا زیانەکانی دیار نین.
تائیف گۆران پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، موشەکەکان
لە شوێنێکی نزیکەوە ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکە کراون، کە کەمتر لە ١٥ کیلۆمەتر لە
نێوان شوێنی ئاڕاستەکردنەکە و بنکە سەربازییەکەدا هەیە.
وتیشی، هیچ موشەکێک بەر بنکە سەربازییەکە نەکەوتووە و
دووانیان لە پشتی بنکەکە کەوتوونەتەوە. باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا زیانەکانی
دیار نین.
ئەوەشی خستەڕوو، موشەکەکان لە چوارڕیانی عەزاوی لە
ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەواوە ئاڕاستە کراون و سەرجەمیان لە دەوروبەری
بنکەکە کەوتوونەتەوە.
راشیگەیاند، لە ئێستادا دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە لە
رووداوەکە و دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گیراوە کە موشەکەکانی لێوە هەڵدراوە.
تورکیا نزیکەی ٤٠ بنکەی سەربازی لە سنوری پارێزگای
دهۆکدا هەیە و لە دوای ساڵی ٢٠١٥ـەوە؛ بە بیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە
ناوچەکە بنکەی سەربازی خۆی لە ناحیەی باشیک دانا.
هاوکات، ئەو بنکانەش چەندین جار رووبەڕووی ئاڕاستەکردنی
موشەک و هێرش دەبنەوە و دواین جاریش دوو شەو بەر لە ئێستا و لە شەوی سەری ساڵدا
بنکەیەکی دیکەیان بۆردومان کرا.