سەردێڕ:

شەپۆلی بەفر و باران تا کەی بەردەوام دەبێت؟

PM:07:52:02/01/2026

2052 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، لە ٢٤ کاتژمێردا لە هیرانی سەر بە پارێزگای هەولێر زۆرترین بڕی باران باریوە کە ٧١ ملم بووە و زۆرترین بڕی بەفربارینیش لە حاجی ئۆمەران بووە بە ٥٣ سانتیمەتر و رێژەی بەفر و بارانی ئەمساڵ زۆر زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەم کاتانە.


ئەمڕۆ هەینی ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێم وتی، لە سەرکەپکانی سنوری سلێمانی ٤٥ ملیم باران باریوە کە زۆرترینی پارێزگاکەیە و لە شیلادزێ لە سنوری دهۆک ٥٠ ملیم باران باریوە و لە تەوێڵەی سنوری هەڵەبجەش نزیکەی ١٦ ملیم باران باریوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچەکانی چامانکێ و کانی ماسی و مێرگەسور و حاجی ئۆمەران و باسنێ بەفرێکی زۆر باریوە و لە چەند ناوچەیەک ئاستی بەفر گەیشتووەتە نیو مەتر. 
هاوکات، بەگوێرەی ئامارەکانی کەشناسی، ئەمساڵ لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم بڕی باران و بەفر زۆر زیاترە لە ساڵی رابردوو ئەمکاتانە، بەجۆرێک لە زۆربەی ناوچەکان زیاتر لە دوو هێندەی ساڵی رابردوو بەفر و باران باریوە.












گەلەری