PM:06:38:02/01/2026
1776 جار خوێندراوەتەوە
زانکۆی سۆران دەڵێت، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا بڕیارە خوێندنی خوێندکارانی قۆناغى یەکەمی بەشە زانستییەکانی سەرجەم فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران بۆ ئەم هەفتەیە بکرێتە ئۆنلاین.
ئەمڕۆ هەینی ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئەنجومەنی زانکۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا وتی، کات و خشتەی بەڕێوەچوونی وانەکان بەگوێرەی ئەم بڕیارە نوێیە ئامادە دەکەن و بۆ قوتابییان رەوانە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە تەنیا تایبەتە بە قوتابییان، دەوامی کارگێری فەرمانبەرانی زانکۆ ئاسایە.