نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٣٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٧٢ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار و ھەزار و ٣٢٥ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٤٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٧٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٩١٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٩٦ هەزار دینارە