PM:02:12:02/01/2026
1148 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی دەڵێت، ئهمڕۆ بارانی مامناوەند لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت لە ناوچەکانی دیكه نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت.
ئەمڕۆ هەینی ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان وتی، ئهمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانی مامناوەند لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت لە ناوچەکانی دیكه نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفربارین بەردەوامی دەبێت. لەکاتەکانی شەودا کەش ئاسایی دەبێتەوە کۆتایی بە شەپۆلی بەفر و باران دێت.
وتیشی، خێرایی
با لەسەرخۆ و مامناوەند دهبێت و له نێوان ١٠ بۆ ٢٠ كیلۆمهتر دهبێت و پلەکانی
گەرما ١ تــــا ٢ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەینێش وتی، سبەى شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور
دەبێت, لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبونی تەم هەیە،
خێرایی با لەسەرخۆ دهبێت و له نێوان ٥ بۆ ١٥ كیلۆمهتر له كاتژمێرێكدا دهبێت.
بەرزترین
پلەکانی گەرماش بەم شێوەیەیە بە پلەی سیلیزی:
سلێمانی : ٨
پلەی سیلیزی
هەولێر : ٩
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٩
پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٨
پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٠
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٨
پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٢
پلەی سیلیزی