PM:01:27:02/01/2026
760 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژیشاندی دانوستانکاری ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، چاوەروان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕگەکانی رێککەوتنی ١٠ـی ئازار لەگەڵ حکومەتی سووریا بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، یاسر سولەیمان، وتەبێژیشاندی دانوستانکاری ئیدارەی خۆسەر وتی، لایەنی ئەمەریکی وەک سەرپەرشتیار ئامادەی پرۆسەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەبێت لە نێوان هەردوولادا و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕگەکانی رێککەوتنی ١٠ـی ئازار لەگەڵ حکومەتی سووریا بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی، بارودۆخی ئێستای سووریا تەنها بەرگەی یەک
سوپای نیشتمانی دەگرێت کە پێکهاتەی جۆراوجۆر لەخۆ بگرێت. وتیشی، بەپێی رێککەوتنەکە،
بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتەوە لەبەردەستی هەموو
هاووڵاتیانی سووریادا دەبن.