سەردێڕ:

شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

PM:11:11:02/01/2022

24176 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی هەرێم دەکەوێتە ژێر پاڵەپەستۆیەکی سارد؛ لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی بەفربارین دەکرێت و بارانبارین بەشێوەی مامناوەند دەبێت.


فازل ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕتی رایگەیاند، تا رادەیەکی زۆر سەقامگیری هەیە لە ناوچەکانی هەرێم جگە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە چونکە تەمێکی زۆر هەیە بەهۆی ئەوەی مەودای بینین کەم بووەتە و رێژەیەکی زۆری شێ هەیە لە کەش و هەوادا.

باسی لەوەشکرد، ئەمشەو هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵپەستۆیەکی لاواز بەڵام پاڵەپەستۆیەکی ساردە و ئەمەش دەبێتە هۆی دەستپێکی بارانبارین لە سنوری پارێزگای دهۆک و لە بەرەبەیانەوە لە سنوری پارێزگای هەولێرەوە درێژ دەبێتەوە تا ناوچەکانی دەڤەری راپەڕین و سلێمانی و هەڵەبجەش.

دەشڵێت، ئەم شەپۆلەی بەڕێوەیە لەم شەوەوە دەستپێدەکات و پێشبینی دەکرێت تا سبەی ئێوارە بەردەوامی هەبێت و لە ئێوارەدا کۆتایی پێ بێت. دواتریش پێشبینی دەکرێت لە چوارشەمە نزمە پاڵپەستۆیەکی تر روو لە هەرێم بکات، بەڵام هیچ جۆرە بارانبارینێکی بەخوڕ روونادات بەهۆی ئەوەی نزمە پاڵەپەستۆکان لاوازن.

ئەوەشی خستەروو، پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم و لە رۆژدا پلەکانی گەرما بەشێوەیکی بەرچاو دادەبەزێت و لە شەوانیشدا لەناو شارەکان لە نێوان یەک بۆ دوو پلە دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان لە ژێر سفری سیلیزییەوە دەبێت.

لەبارەی رێژەی بارانبارینەوە فازل ئیبراهیم باسی لەوەکرد، لە سێ مانگی رابردوودا ئاستی بارانبارین کەمترە لە پارساڵ چونکە رێژەی بارانبارین لە %٣٠ بۆ ٤٠% کەمترە.













گەلەری