وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لای ئهمریكا دهستبهسهره و لای ئێمەش دادگای دەکرێت. دەشڵێت، ئەمەریکا هیچ نیازێکی نییە بۆ درێژەدان بە چالاکیی سەربازیی لە ڤەنزوێلا.
ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له پهیامێكدا رایگهیاند، نیکۆلاس مادورۆ، سهرۆكی رێكخراوێكی تیرۆریستیه و چیتر سهرۆكی ڤەنزوێلا نیه و ئێستا لای ئهمریكا دهستبهسهره.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەمەریکا هیچ نیازێکی نییە بۆ درێژەدان بە چالاکیی سەربازیی لە
ڤەنزوێلا و لە ئەمەریکا دادگایی دەکرێت و سزای تاوانەکانی وەردەگرێت.
ئەوەش دوای ئەوەدێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان "گورزێکی بەرفراوانی” دژی ڤەنزوێلا وەشاندووە، کە وەک ئەو وتی بووەتە هۆی دەستگیرکردنی مادۆرۆ و هاوسەرەکەی و لە رێگەی ئاسمانەوە رەوانەی دەرەوەی وڵات کراون.
جەختیشی کردەوە کە پرۆسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکانی جێبەجێکردنی یاسای ئەمەریکا ئەنجام دراوە، و نیازیشی هەیە بۆ خستنەڕووی وردەکارییەکان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجامبدات.