سەردێڕ:

لەم شارەی دیکە؛ شەڕ روویدا و شەش کەس برینداربوون

PM:08:42:02/01/2022

33796 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس بە چەقۆ برینداربوون.


حسێن عەلی بەرێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵەدا بووە، کە لە شەوی پێشتردا گەنجەکانیان بەهۆی یاریه بلیاردەوە بووەتە شەڕ و دەمەقاڵێیان.

دەشڵێت، ئەمڕۆ دوو بنەماڵەکە بەهۆی ئەو رووداوەوە بووەتە شەڕیان و بەهۆیەوە شەش کەس بە چەقۆ برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا بریندارەکان لەژێر چاودێری تەندروستیدان و پاش وەرگرتنی چارەسەر لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر دەکرێن.

دووزخورماتوو شارۆچکەیەکە دەکەوێتە باشوری ھەرێمی کوردستان و دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق کە لەنێوان سنوری ھەرێم و حکومەتی عێراقدایە، ئەم شارۆچکەیە تاوەکو ساڵی ١٩٧٦ سەر بە پارێزگای کەرکوک بوو و لە ئێستادا سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە.

هەر ئەمڕۆش لە قەزای بەردەڕەش بەهۆی شەری نێوان دوو بنەماڵەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

شەوی رابردووش، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایش بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێک چوونەتە گەڕەکی راپەڕین، بەڵام بەهۆی ئەوەی رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەتەوە شەڕە تەقە لەنێوان ئاسایش و داواکراوەکاندا رویداوە و لەئەنجامدا یەکێک لە داواکراوەکان برینداربووە.

بڕیار جاف، گەرمیان













گەلەری