PM:04:23:03/01/2026
744 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پارتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوە و بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێکرد. سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقیش رایگەیاند، گرنگە ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە ماوەی دیاریکراودا پێشكەش بكرێن.
ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ شاری هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبوونەتەوە".
بەگوێرەی
راگەیەندراوەكە، "سەرۆکی ئەنجومەنەکە جەختی لەسەر گرنگی پێشکەشکردنی ناوی
کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کردووەتەوە لە ماوەی یاسایی دیاریكراوی
خۆیدا".
هاوکات بارەگای
بارزانیش دەڵێت، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئیستحقاقاتی
لایەنەکان و هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.