PM:07:13:02/01/2022
49176 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دەدرێت.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی دووشەممە، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان بۆ مانگی ١٢ دابەشدەکرێت و موچەکە بەبێ لێبڕین دەبێت.
ئەمڕۆش، موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، داھاتی نەوتی فرۆشراو بە بۆری زیاتر
لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی داھاتی ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ
ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی موچە
چاوی لە ٢٠٠ میارەکەی بەغدایە.
هێرش قادر، هەولێر