سەردێڕ:

کاسبکارانی بازاری رزگاری دژی گۆڕینی شوێنی کارکردنیان گردبوونەوە

PM:05:02:03/01/2026

632 جار خوێندراوەتەوە

کاسبکارانی بازاڕی رزگاری دژی گۆڕینی شوێنی کارکردنیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەڵێن، ئەو جێگایەی ئێستا بۆیان دانراوە لە سەنتەری قەزاکەوە دوورە و کاریگەریی لەسەر کەسابەتیان دروستکردووە. دەشڵێن، حکومەت بە بیانووی دروستبوونی لافاو شوێنکاری پێشتری پێ چۆڵکردوون.


ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، کاسبکاران و بەقاڵەکانی رزگاری دژی بڕیارێکی شارەوانی گردبوونەوە و دەڵێن، "دەیانەوێت بە زۆر لە بازاڕ دەریانبکەن و بمانبەن بۆ شوێنێک کە کەس نایەت بۆی".

ئاماژەیان بەوەشکرد، "ئەم گەراجە پێشتر بۆ پاس و تەکسی دروستکراوە، بەڵام چونکە پڕۆژەیەکی شکستخواردووە و تەکسییەکانی لێ ناوەستێت، ئێستا دەیانەوێت بە ئێمە جێگاکە پڕ بکەنەوە".

باسیان لەوەشکرد، جێگەکە لە ناو بازاڕەوە دوورە و هاوڵاتیان بۆ کڕینی سەوزە و میوە ناچنە ئەوێ.













گەلەری