سەردێڕ:

لەم شارەی هەرێم؛ شەڕ روویدا و کوژراو و بریندار هەیە

PM:05:09:02/01/2022

42252 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، لە سەنتەری قەزای بەردەرەش، شەڕ لەنێوان دوو ماڵ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکە برینداربوو.


هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ و نزیک کاتژمێر ٣:٠٠، لە قەزای بەردەڕەش شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی ٣٥ ساڵە و ئەو کەسەشی برینداربووە برای کوژراوەکەیە.

وتیشی، لە ئێستادا شەڕەکە کۆنتڕۆڵکراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە و هۆکارەکەی دەستیپێکراوە.

لەو بارەیەشەوە، شەکیران زێباری پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە ئاکرێ باسی لەوەکرد، کوژراوەکە بۆ پزیشکی دادی دهۆک گواستراوەتەوە و بریندارەکەش لە ئێستادا لەژێر نەشتەرگەریدایە.













گەلەری