PM:12:43:02/01/2026
776 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی نزیکەی ٦٠٠ پڕۆژەی لە ئارادایە و ئەمساڵ سەرجەمی ئەو پڕۆژانە تەواو دەبن.
ئەمڕۆ هەینی ٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق وتی،کارکردن لەسەر پڕۆژەکانی سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کە ٦٠٠ پڕۆژەیە بەردەوامە و بە قەرزی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری بانکی نێودەوڵەتی پارەی بۆ دابیندەکرێت.
دەشڵێت، کارکردن لەسەر ئەو پڕۆژانە لە ساڵی ٢٠١٧ دەستیپێکردووە و
زۆربەیان تەواو بوون و ئەو پڕۆژانەشی کە ماون نزیکەی ٪٧٠ـیان ماوە و تا کۆتای
ئەمساڵ تەواو دەکرێن.
وتیشی، ئەم پڕۆژانە بوونەتە هۆی درووستکردنی هەلی کار و بەرزکردنەوەی
متمانەی هاوڵاتیان بە پڕۆژە جێبەجێکراوەکان لەلایەن حکومەتەوە.