سەردێڕ:

وێنە.. لە کەرکوک ژنێک بە سکێک سێ منداڵی بوو

PM:02:24:02/01/2022

12416 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە نەخۆشخانەی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا ژنێک بە سکێک سێ منداڵی بوو.


چاوگەکە ئەوەشی خستەڕوو، ژنەکە ناوی شەوقی عەونییە لە رێگای نەشتەرگەرییەوە بە سکێک دوو کچ و کوڕێکی بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خێزانە دوای پێنج ساڵ لە چاوەڕوانی بوون بە خاوەنی ئەو منداڵانە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو خانەوادەیە بە رەگەز عەرەب بوون و دانیشتوی قەزای حەویجە بوون.

 

دیار محەمەد، کەرکوک


 

No description available.













گەلەری