سەردێڕ:

کەشناسێک: لە هەرێم باران بارین دەستپێدەکاتەوە

AM:09:57:02/01/2022

40536 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند، سبەینێ لە هەرێم باران بارین دەستپێدەکاتەوە و دواتر بە ئاراستەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور دەڕوات، دەشڵێت، لە هەندێک شار و بە رێژەی جیاواز بارانی بەخوڕ دەبارێت.


حسێن ئەسەدی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ لە هەرێم باران بارین دەستپێدەکاتەوە و دواتر بەرەو باشور و ناوەڕاستی وڵات دەڕوات.

حسێن ئەسەدی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هەندێک شار و بە رێژەی جیاواز بارانی بەخوڕ بە رێژەی جیاواز دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، هەفتەی رابردوو دۆخێکی کەش و هەوا رووی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق کرد کە باران بارین کەمبوو، بەڵام لەم هەفتەیەدا بەهۆکاری ئەو بایەی لە تورکیاوە هەڵیکردووە و بە ئاراستەی عێراق دێت، لە هەرێم کەش و هەوا باراناوی نابێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەرچاو بەسەریاندا نایەت و ئەگەر گۆڕانکاریش هەبێت بەشێوەیەکی زۆر کەم دەبێت.













گەلەری