بەگوێرەی وەزارەتی دارایی بڕیارە لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی موچە دەستپێبکات و لە چەند رۆژی داهاتووشدا دابەشکردنی موچە بەردەوام بێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
دەشڵێت، سەرەڕای ئەوەی هەموو ساڵێک ٢ی
کانونی دووەم پشووی فەرمی بانکەکانە بە مەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریاری ساڵی
رابردوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەو بانکانەی تایبەتن به موچەی وەزارەتی تەندروستی کراوە دەبن.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە ئەو موچەیەی دابەش
دەکرێت بێ لێبڕین دابەشبکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، داھاتی نەوتی فرۆشراو بە بۆری زیاتر
لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی داھاتی ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ
ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی موچە
چاوی لە ٢٠٠ میارەکەی بەغدایە.
هێرش قادر، هەولێر